ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ھۆی ئه‌و لافاوه‌ی كه ناوچه‌كانی ھه‌رێمی پاپوا رۆژهه‌ڵاتی ئیندۆنێزیای گرته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبوویه‌وه بۆ ٧٠ كه‌س.
به‌رپرسانی سه‌ربازی له ھه‌رێمی پاپوا رایانگه‌یاند، لافاوه‌كه له ئه‌نجامی باران بارینی به‌خوڕ ناوچه‌كانی ئه‌و ھه‌رێمه-یان گرته‌وه كه تا ئێستا ٦٣ كه‌س له ناوچه‌ی سنتانی و حه‌وتی دیكه‌ش له ناوچه‌ی ئه‌مپێرا، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه ھه‌ر به ھۆی لافاوه‌كه‌وه تا ئێستا، سێ ھه‌زار كه‌س له ناوچه‌كه‌دا، گواستراوه‌نه‌ته‌وه.
پێشتر گوته‌بێژی ئاژانسی نیشتمانیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته سروشتییه‌كانی ئیندۆنێزیا، سوتۆپۆ پورۆ نوگرۆھۆ رایگه‌یاندبوو به ھۆی ئه‌و لافاوه‌ی كه ناوچه‌كانی ھه‌رێمی پاپوای گرته‌وه،٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٩ی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.