په‌نیر خواردنێكی خۆش و به‌تامه به تایبه‌تی به‌یانیان له‌گه‌ڵ نان و چایی ده‌خورێ، په‌نیری كوردی له شیری ئاژه‌ڵ دروست ده‌كرێت، كه شیره‌كه هه‌ندێك گه‌رم ده‌كریت پاشان سارد ده‌كرێته‌وه، دوای سارد بوونه‌وه هه‌ندێك هه‌وێنی تایبه‌تی تێده‌كرێت به تێكردنی هه‌وێنه‌كه شیره‌كه په‌یت ده‌بێت دوای په‌یت بوونی له‌ناو جۆرێكی خام داده‌نرێت و ده‌گوشرێ تاكو به‌ته‌واوی ئاوه‌كه‌ی لێ ده‌چۆڕێ، ئینجا ده‌كرێته چه‌ند سه‌لكه په‌نیرو بۆ خواردن ئاماده ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ڵی بگرین بۆ زستان یان هه‌ر كاتێكی تر ئه‌وا هه‌ندێك خوێی پێوه ده‌كرێت له شوێنیكی خاوێن و سارد داده‌نرێت و به‌هۆی خوێیه‌كه‌وه بۆگه‌نی نابێت.
په‌نیری كورده‌واری كۆمه‌ڵێك سوودی زۆر گرنگی هه‌یه، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
١. ماده‌ی پڕۆتینی تێدایه ١٠٠ گرام په‌نیر به‌رامبه‌ر ٣٠٠ گرام گۆشته له‌م ڕووه‌وه.
٢. هه‌رس كردنی په‌نیر له گۆشت ئاسان تره.
٣. ڤیتامین Aی تێدایه له‌م ڕوه‌وه جێگه‌ی گۆشت و هێلكه ده‌گرێته‌وه.
٤. په‌نیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی پێست به‌كاردێت، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشییه‌كانی چاویش به‌سووده.
٥. ڤیتامین B و D و B2ی تێدایه، كه قژ به‌هێز ده‌كات و نا‌هێڵێت هه‌ڵبوه‌رێت.
٦. ڤیتامین B12ی تێدایه كه ٣٠٠-٤٠٠ گرام له په‌نیر رۆژانه به‌سه بۆ له‌ش.
٧. ڤیتامین B6ی تێدایه كه زۆر باشه بۆ پاراستنی ره‌نگی قژ.
٨. په‌نیر كاریگه‌ری هه‌یه بۆ له‌ناو بردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
٩. په‌نیر وه‌ك ئیسفه‌نج وایه هه‌موو ترشیه زیاده‌كانی ناو گه‌ده و دوانزه گرێ هه‌ڵده‌مژێت.
سه‌رچاوه/ ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.