رێكخه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشتیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رۆژی یه‌كشه‌ممه راگه‌یاند سه‌ركوتی دانیشتووانی كه‌رتی غه‌ززه به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی حه‌ماس مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه، چونكه ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وان ته‌نیا له پێناو خراپی باری گوزه‌رانیانه.
له سێیه‌مین رۆژی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رامبه‌ر به زیادكردنی باج له كه‌رتی غه‌ززه، به سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی كه‌رتی غه‌ززه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا و راپۆرته‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كانی حه‌ماس خۆپیشاندانه‌كانیان سه‌ركوت كردووه.
نیكۆڵای میلادینۆڤ رێكخه‌ری كاروباری ئاشتیی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوه پیشانداوه و رایگه‌یاندووه: دانیشتووانی غه‌ززه مافی خۆیانه ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕن، چونكه ئه‌وان ساڵیانێكه له نه‌هامه‌تیدا به‌سه‌رده‌به‌ن هه‌ر به‌م هۆیه‌وه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌بێ ترس له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕن به‌رامبه‌ر به باوردۆخی سه‌ختی ئابووریی خۆیان.
ئه‌م به‌رپرسه باڵایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیركردن و ره‌فتاری توندوتیژی هێزه ئه‌منییه‌كانی حه‌ماسی به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی سێ رۆژی رابردووی دانیشتووانی غه‌ززه به توندیی شه‌مه‌زار كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه " ئه‌فیر گۆندڵمان " وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل شه‌وی رابردوو له په‌یامێكی تویته‌ریدا وێڕای پیشاندانی ڤیدیۆی هه‌ڵوێستی توندوتیژی هێزه ئه‌منییه‌كانی حه‌ماس به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی غه‌ززه نووسیی: ئه‌مه‌یه ژیان له‌بنده‌ستی حكومه‌تی تیرۆریستیی حه‌ماس.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.