Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:26

ئەمەریکا هه‌زار سەرباز بۆ ماوەیه‌کى درێژ لە سووریا دەهێلێتەوە

ئەمەریكا ئامادە نییە لە سووریا بكێشێتەوە و دۆخەكە ڕادەستی ڕووسیا و توركیا و ئێران بكات
ئەمەریكا 1000 سەرباز بۆ ماوەی درێژ لە سووریا دەهێلێتەوە
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنالی  ئەمەریكی  بڵاویكردەوە كە ئەمەریكا پلان دادەنێ بۆ ئەوەی 1000 سەربازی وڵاتەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ لە سووریا بهێڵێتەوە و ئامادە نییە سووریا بۆ مۆسكۆ چۆڵ بكات

پێشتر دۆناڵد ترەمپ  سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە سەربازانی وڵات لە سووریا دەكشێنێتەوە و دەیانگەڕێنێتەوە بۆ نیشتمان
بەپێی سەرچاوەكە ، پنتاگۆن بە وردی پلان دادەنێ تا لەو 2100 دوو هەزارو سەد سەربازەی لە سووریان، 1000 سەربازیان بۆ ماوەیەكی درێژ بمێننەوە.

سەرچاوەكە روونیكردەوە كە  واشنتن بۆ مانەوەی هێزەكانی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەكان و توركیا و كوردەكانیش گفتوگۆی كردووە، بۆ ئەوەی ناوچەی ئارام دروست بكرێ، بەڵام تا ئێستە سەرجەم دانوستاندنەكان شكستیان هێناوە، بۆیە ئەمەریكا ئامادە نییە لە سووریا بكێشێتەوە و دۆخەكە ڕادەستی ڕووسیا و توركیا و ئێران بكات.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.