شه‌وى رابردوو ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 28 ى خولی ئیتاڵیا ، له‌دێربی خولی ئیتاڵیادا و له‌یاری لووتكه‌ى ئه‌م گه‌ڕه‌دا یانه‌ى ئه‌ی سی میلان له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى ئه‌نته‌ر میلان دووچاری شكست هات
له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌نته‌ر میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ توانى براوه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌ی سی میلان
سێ گۆڵەکەى ئه‌نته‌ر میلان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ڤیچینۆ ، دی فری ، مارتینێز تۆماركران
دووگۆلهكهى ئه‌ی سی میلانیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان باکایۆکۆ و مۆساشیۆ تۆماركران
به‌براوه‌بوونى ئه‌نته‌ر میلان له‌یاریه‌كه‌دا کۆی خاڵەکانی بۆ 53 خاڵ بەرزکردەوەو سەرکەوت بۆ پلەى سێیەم
ئەى سی میلانیش بە 51 خاڵ له‌پله‌ى چواره‌می ریزبه‌ندی ده‌بیندرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.