نیكۆڵاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا داوای له سه‌رجه‌م وه‌زیرانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی سه‌رجه‌م بناغه‌كانی وڵات ده‌ست له كار بكێشنه‌وه.
دێلسی رۆدریگێز جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته له په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تیی: سه‌رۆك كۆمار نیكۆڵاس مادۆرۆ داوای له سه‌رجه‌م كابینه كردووه تا به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رزه‌مینی باوباپیرانی پیاوه مه‌زنه‌كانی وه‌ك " بۆلیڤار " و " چاڤێز " و به مه‌به‌ستی گۆڕانكاریی له ئه‌ركه‌كاندا ده‌ست له كار بكێشنه‌وه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـه‌وه كه مادۆرۆ ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست تا ئێستا چه‌ندینجار ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی گۆڕیوه و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه به وه‌زیری نه‌وت یان كاره‌با و وه‌زاره‌تی جۆراوجۆری دیكه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ زه‌مانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.