Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 09:17

لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن له‌ هۆڵه‌ندا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی برینداربوون

پۆلیس: پێدەچێت ڕووداوەکە تیرۆرستی بێت
کوردستان TV
100%

 

لە شارێكی هۆڵەندا لە ناو وێستگەیەکی تراموای لە لەلایەن کەسێکەوە دەستڕێژی گولـلە کراوە  و کەسێک کوژراوە و ژمارەیەکی دیكه‌ش برینداربوون.

میدیاكانی هۆڵه‌ندا بڵاویانكردەوە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ئەنجامی رووداوێكی تەقەكردن بەسەر شەمەندەفەرێكی كارەباییدا لە شاری ئۆتریختی ئەو وڵاتە، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی برینداربوون.

بەگوێری میدیاكان پۆلیسی شارەکە ووردەکاری ڕووداوەکە و ئاماری ووردی کوژراو بریندارەکانی ڕووننەکردووەتەوە ، تەنها ڕایگەیاندووە، پێدەچێت ڕووداوەکە تیرۆرستی بێت.

هه‌روه‌ها پۆلیسی ئه‌م شاره‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر،   هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر كه‌س تۆمه‌تباره‌كه‌ی بینی، راسته‌وخۆ پۆلیس ئاگادار بكاته‌وه‌، ده‌شڵێت: ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ بۆ پۆلیس بكه‌ن كه‌ له‌ هه‌رشوێنێك بینیان په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه‌ بكه‌ن.

بۆ بینینی ڤیدیۆی رووداوه‌كه‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌:

https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/1425592007576198/?notif_id=1552891168893103&notif_t=live_video

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.