زۆر به‌مان به‌هارات له نێوخواردنه‌كانمان به‌كاری ده‌هێنین به‌ڵام ته‌نیا چێژی خواردنه‌كان به تام ناكات، به‌ڵكو سوودی بۆ ته‌ندروستی و ده‌روون دروستی مرۆڤ هه‌یه، چونكه ده‌شێ له زۆر نه‌خۆشی بمانپارێزێت و له كۆڵ به‌كارهێانی ده‌رمانمان بكاته‌وه، لێره‌دا گرنگترین و به‌سوودترین به‌هاراته‌كان بۆ ته‌ندروستی شی ده‌كه‌ینه‌وه.
• سیر بۆ چاره‌سه‌ری به‌رزه‌په‌ستانی خوێن
یه‌كێك له‌و به‌هاراتانه‌ی كه له كۆنه‌وه ناسراوه سیره، هه‌رچه‌نده بۆنه‌كه‌ی زۆر به‌هێزه و "خۆش نییه" و، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بۆنه چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ره بۆ جه‌سته، چونكه له مادده كیمیاییه رووه‌كییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
سیر په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و رێگه له تووشبوونی خوێن مه‌یین (جه‌ڵته) ده‌گرێت.
• زه‌رده‌چه‌وه
زه‌رده‌چه‌وه پێنج سوودی ته‌ندروستی هه‌یه، كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت، كاریگه‌ری كارای هه‌یه وه‌ك دژه‌ئۆكسێن، چاره‌سه‌رێكی گونجاوه بۆ زۆربه‌ی هه‌وكردنه‌كان، رێگه له تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌گرێت و مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه.
• زه‌نجه‌فیل (زه‌نجه‌بیل)
به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین ئه‌و به‌هاراتانه داده‌نرێت كه هه‌ر له‌كۆنه‌وه به‌كارهاتووه، له پزیشكیی چینییدا بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی رۆماتیزم و هه‌وكردنی جومگه‌كان به‌كارهاتووه و، وه‌ك ئازارشكێن به‌كاردێت و دژه‌ئۆكسێنه.
• زافه‌ران (زه‌عفه‌ران)
زۆر له تۆژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، زافه‌ران كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌رووندروستی مرۆڤ، چونكه یارمه‌تیده‌ره له چاره‌سه‌ركردنی خه‌مۆكی، هه‌روه‌ها بۆنه‌كه‌ی نیشانه‌كانی كۆمه‌ڵه نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌یی و ده‌روونی سووك ده‌كات.
• دارچین
دارچین، له زۆر ژه‌مه خۆراكییه‌كان و دروستكردنی شیر‌ینییه‌كان به‌كاردێت. سه‌رباری سووده ته‌ندروستییه‌كانی هه‌ندێ له جۆره‌كانی دارچین له مه‌ترسی به‌ده‌ر نین، چونكه ئه‌و جۆرانه‌ی كه ئاوێته‌ی (كۆمارین)یان تێدایه یان دارچینی چینی، ده‌بێته هۆی تێكدانی جگه‌ر، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه پشتڕاستی بكاته‌وه كه دارچین ئاستی شه‌كر له خوێندا داده‌به‌زێنێت، هه‌روه‌ك هه‌ندێ كه‌س بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
• ئه‌نیسۆ (یانسۆن)
بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرژبوونی ماسوولكه‌كان و كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و هه‌وكردنه‌كان سوودبه‌خشه.
• جاتره
له سروشتدا زیاتر له ٢٠٠ جۆر رووه‌كی جاتره هه‌یه، به‌ناوبانگترین جۆره‌كانی جاتره پێی ده‌گوترێت (جاتره‌ی راسته‌قینه)، كه ترشه‌ڵۆكی (رۆزمارینیك)ی تێدایه و كار له‌سه‌ر دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵ ده‌كات له خوێندا، هه‌روه‌ها جاتره بۆ چارسه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رمابرده‌یی به‌كاردێت یان وه‌ك ده‌رمانی كۆكه به‌كاردێت.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.