كاتژمێر سێی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19 ى 3ى 2019 ، سێ یاری دواخراوی گه‌ڕی بیسته‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان له یاریگا جیاجیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له شاری هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ندرێن میوانداری یانه‌ی زێره‌ڤانی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌كات، هه‌ندرێن له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی یانهكانهو خاوه‌نی بیست‌ودوو خاڵه‌و له گه‌ڕی پێشوودا، به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانی دۆڕا، زێره‌ڤانیش به بیست‌ونۆ خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت، له یاریه‌كی دیكهشداو له شارۆچكه‌ی سه‌ڵاحه‌دین، یانه‌ی ئارارات كه به سیی و چوار خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند دایه، ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌ورۆزی میوانی ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش به سیی و سێ خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت
له شه‌قڵاوه‌ش یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی برایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سازده‌كرێت، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به سیی و حه‌وت خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و برایه‌تیش خاوه‌نی حه‌ڤده خاڵه‌و له پله‌ی سێزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت، پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌م سێ یاریه به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌واو كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریگاكان دواخرابوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.