Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 20:57

له‌خولی یۆنان هێرش کرایه‌ سه‌ر یاریزانانى ئۆلۆمپیاکۆس و یاریه‌که‌ ته‌واو نه‌کرا

له‌گه‌ڕی 25ى خوله‌كه‌دا
کوردستان TV
100%


شه‌وى رابردوو له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ڕی بیستوپێنجه‌می خولی یۆنان، یاری دێربی ئه‌سینای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاناسینایكۆس و ئۆلۆمپیاكۆس به‌هۆی كاری ئاژه‌وه‌گێڕی راگیرا، چوار خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ تێپه‌ڕی و هانده‌رانی یانه‌ی پاناسینایكۆس هێرشیان كرده‌ نێو یاریگاو په‌لاماری یاریزانانی یه‌ده‌گی تیپی ئۆلۆمپیاكۆس دا


 له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ هێزه‌كانی پۆلیس و رێككاری یاریگا فرمێسكی گاز پڕژێنیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی په‌لامارده‌ران و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ به‌كارهێنا، دواتر بارگرژی له ‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا به‌رده‌وام ‌بوو، ئه‌گه‌رچی ئۆلۆمپیاكۆس به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو، به‌ڵام له‌خوله‌كی حه‌فتا ناوبژیوان بڕیاری وه‌ستانی یاریه‌كه‌ی داو بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.