Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:36

دۆمێنیک تیمی نه‌مسایی نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئیندیان وێڵزی ئه‌مه‌ریکی به‌ده‌ستهێنا

له‌ ئاستی پیاواندا
کوردستان TV
100%

یاریزانی نه‌مسایی دۆمێنیك تیم نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئیندیان وێڵزی ئه‌مه‌ریكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا كه‌ یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی ماسته‌رزی جیهان بوو

 له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، دۆمێنیك تیم به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ڕۆجێر فیدرێری سویسری برده‌وه، سه‌ره‌تا فیدرێر كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ شه‌ش سێ به‌ سوودی خۆی ته‌واوكرد، پاشان تیم دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌ ئه‌نجامی شه‌ش سێ، حه‌وت پێنج برده‌وه‌و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م نازناوی یاریزانه‌ نه‌مساییه‌كه‌ بوو له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی ماسته‌رز

هاوكات تیمی ته‌مه‌ن بیستوپێنج ساڵ سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان و له‌به‌رامبه‌ریشدا فیدرێر بۆ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان دابه‌زی

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.