ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا بكرێته‌وه، چونكه بێ ئه‌وه حكومه‌ت پێكنایه‌ت.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا جارێكی تر ده‌ست ده‌كرێته‌وه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی و پارتی هیوادارین هه‌ردوولا بگه‌نه ئامانجێك بڕیاربده‌ن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌زووترین كات پێكبهێنرێت.
گوتیشی: ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگه كه هه‌رسێ لا بگه‌نه ئه‌نجام و حكومه‌تێك پێكبهێنرێت بتوانرێت ئه‌و به‌رنامه‌ی ڕێككه‌وتنه‌ی له‌سه‌ر كراوه پیاده بكرێت، هیوادارین كه ئه‌نجامه‌كان ئیجابی بن.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یه بێ یه‌كێتی به‌شداری له‌كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات، ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتی: ئه‌وه هێشتا بڕیاری لێ نه‌دراوه ، به‌ڵام براده‌رانی ئێمه له‌په‌رله‌مان له‌هه‌موو دانیشتنه‌كاندا بوون و پێشم وایه ده‌بێت بۆ "ئه‌وه‌ش" بچن، به‌ڵام نازانین یه‌كێتی ئاماده ده‌بێت یاخود نا ،به‌ڵام ده‌بێت بكرێت، چونكه بێ ئه‌وه حكومه‌ت پێكنایه‌ت، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شم پێكرد له دانیشتنه‌كانی پێشوشدا فراكسیۆنی گۆڕان چوونه‌ته ناو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و بۆچوونی خۆیان داوه .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێویسته به‌زووترین كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، ئه‌وه نزیكه‌ی شه‌ش مانگ ده‌بێت هه‌ڵبژاردن كراوه.
ده‌شڵێت: پێویسته حكومه‌تێكی بنكه فراوان پێكبێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا به‌شدار بن به‌تایبه‌ت ئه‌و سێ لایه‌نه پارتی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ها یه‌كێتی.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.