Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 01:25

ئه‌و خۆراکانه‌ى له‌گه‌شته‌کانى به‌هاردا کێش زیاد ده‌که‌ن

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


لە بەهاراندا خەڵک زیاتر حەز بە گەشت و سەیران دەکات و ئامادەکاری بۆ دەکات، بەڵام پێویستە بزانین هەندێ لەو خۆراکانەی كە بەکار دەهێنرێت دووچاری قەڵەویمان دەكات.

ئەو خۆراكانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:

1- چەرەسات:ئەمە لە گروپی پڕ کاڵورییەکانە و هەندێ کەس پێی خۆشە لە سەیراندا بڕێكی باش بخوات ئەمەش هەڵەیە.

2- خواردنی شیرینی هەڵە‌یەکی گەورەیە بۆ نموونە پاقلاوە یان کێک یاخود جۆرەکانی تری شیرینی، ئەمانە هەمووی شەکر و ڕۆن و نیشاستەی تێدا بەکاردێت، ئەگەر هەست ئەکەی و حەزت بە خواردنی شیرینیە ئەوا هەوڵ بدە هەنجیری ووشک کراو یان کشمیش و مێوژ کە شەکری سروشتی تێدایە بەكاربهێنیت.
3- هەوڵ بدە ئەگەر دووجۆر میوەت خوارد یەکی لە سێ دانە زیاتر نەبێت.
4- بە پێی ئەوەی لە ڕۆژانی پشوو خەڵک درەنگ لەخەو هەڵئەستێت ئەوکات خواردنی ژەمەکان تێک دەچێت و لە کاتی خۆیدا ناخورێت، لەم کاتانەدا هەوڵ مەدە فاست فوود و خواردنی سورکراوە بخۆیت.
5- خواردنەوەی ساردی و خواردنەوە گازییەکان کە زۆرترین جار لە نەورۆز و گەشتەکاندا بەکاردەهێنرێت، لەجێی ئەمانە دۆ و ماستاو بخۆنەوە.
6- زۆرخواردنی گۆشت بە نانەوە یان دۆڵمەی چەور لە خواردنە سەرەکیەکانت نەبێت.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.