Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 03:42

نان و پەتاتەی برژاو دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى
کوردستان TV
100%


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی بەریتانی دەركەوتووە بەكارهێنانی نانی برژاو و پەتاتەی برژاو لەسەر ئاگر دەبێتە هۆی تووشبوون بەشێرپەنجە.

دەزگای پێوەری خۆراك لە بەریتانیا هەڵمەتێكی دەست پێكردووە بۆ هاندنی هاوڵاتیان بۆ كەمكردنەوەی مەوادی كیمیایی لەو خۆراكانەی لەرێگەی سووركردنەوە و برژاندن و كوڵاندنەوە پەیدا دەبێت.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە ماددەی كیمیایی لەرێگەی كارلێك كردنی ترشەڵۆكی ئامینو و جۆرێكی شەكری ناو خۆراك دروست دەبێت ، كەئەو مادەیە لە پەتاتەی سوورەكراو و توور و چەوەندەر و شێلمدا هەیە و ئەگەر بۆماوەیەكی دیاری كراو ببرژێندرێت و بكوڵێنرێت رەنگی دەبێتە خۆڵەمێشی بەهۆی كارلێكی كیمیایی.

بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری تایمزی بەریتانی مەوادی ناو ئەو خۆراكانەی بۆماوەیەكی زۆر دەخرێتە سەر ئاگرێكی زۆر دەبێتە هۆی دروستبوونی ماددەی ئاكریلاماید و ئەو مادەیەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.


سه‌رچاوه‌-  تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.