به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) 745 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه له بوودجه‌ی به‌رگری بۆ ساڵی 2020 ته‌رخان كردووه.
له‌و بره پاره‌یه‌ی كه وه‌ك هاوكاری بۆ عێراق ته‌رخانكراوه، 308 ملیۆن دۆلاری بۆ مه‌شق و پێداویستیی چه‌كی هه‌ریه‌ك له یه‌كه عێراقییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هێزه تایبه‌ته‌كان، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵ، لیواكانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، هێزی پۆلیسی ئاسایشی وزه و هێزی پێشمه‌رگه، ته‌رخانكراوه.
هه‌روه‌ها 126 ملیۆن دۆلار له هاوكارییه‌كه بۆ پشتیوانیی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، 189ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیی لۆجستیی، 28 ملیۆن دۆلاری بۆ كاروباری نۆژه‌نكردنه‌وه له بنكه‌كان، 94 ملیۆن دۆلاری بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی چه‌ك، كه‌لوپه‌ل و نۆژه‌نكردنه‌وه خه‌رج ده‌كرێت.
جگه له‌مه‌ش به مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له ئاسایشی سنووره‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوسنوورن له‌گه‌ڵ سووریادا، 250 ملیۆن دۆلار ته‌رخانكراوه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.