به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى كه‌ش و هه‌وای ڕۆژانى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه كه‌تێیدا ئاماژه به‌باری كه‌ش و هه‌وای هه‌ر 3 ڕۆژه‌كه ده‌كات و تێیدا هاتووه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه كه‌ده‌كاته یه‌كه‌م ڕۆژى نه‌ورۆز 21 ى 3 ى 2019 ، كه‌ش ساماڵ و په‌له هه‌ورو هه‌ندێ كات بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت
بۆ ڕۆژى هه‌ینى ئاسمان ساماڵ و په‌له هه‌ور ده‌بێت له‌هه‌ندێ ناوچه بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕیَِت
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن له‌ڕۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى پله‌كانى گه‌رما به‌چه‌ند پله‌یه‌ك ڕوو له‌به‌رزوبونه‌وه ده‌كات خێرایی با له‌سه‌رخۆ ده‌بێت
كه‌شناسی هه‌رێم بۆ ڕۆژى شه‌ممه ڕایده‌گه‌ێنێت ئاسمان به‌گشتى نیمچه هه‌ور ده‌بێت ئه‌گه‌ری باران بارین له‌هه‌ندێ كات هه‌یه به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌م ، له‌ناوچه شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری باران بارین زیاتر هه‌یه
داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.