له میانی به‌شداری كردنی له پڕۆگرامی به‌یانی باش كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان تیڤی، لیوا عه‌بدولخاله‌ق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماده‌كاری و پلانی هێزه ئه‌منیه‌كانی بۆ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز له شاری هه‌ولێر خسته‌روو و رایگه‌یاند: له رۆژی 20ی مانگ له پاركی شانه‌ده‌ر بۆنه‌ی هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات ئاشكراشی كرد: پلانێكی تۆكمه‌ی ئه‌منیان بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر بۆ هه‌ر سێ رۆژانی 21 و 22 و 23ـی مانگ داڕشتووه و تێیدا تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ له ئامده‌باشیدا ده‌بن، هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی دڵنیاكرده‌وه له پاراستنی سه‌رو ماڵیان .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.