ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاشكاو سه‌ركه‌وتوو بووه.
دڵشاد شه‌هاب ڕایشیگه‌یاند كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كیتی ده‌رده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها گوتیشی، كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.