چاڤی هێرناندیز ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆناو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌شداری له فێستیڤاڵی نه‌وه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر كرد كه له شاری مۆمبای وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه‌چوو
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، چاڤی كه ئێستا یاریزانی یانه‌ی سه‌دی قهتهریهو باڵیۆزی مۆندیالی2022ی قه‌ته‌ره، سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی كۆمه‌ڵێك منداڵی كرد، دواتر له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند كه پێی باشه ژماره‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی جامی جیهانی 2022 هه‌ر32 هه‌ڵبژارده بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه به‌و ماوه كه‌مه‌ی كه ماوه ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان بۆ 48 هه‌ڵبژارده به‌رزبكرێته‌وه
له‌باره‌ی چامپیۆنس لیگیش، چاڤی ئاشكرای كرد كه ڕكابه‌ریه‌كانی خوله‌كه له قۆناغی هه‌شت زۆر به‌هێز ده‌بێت و ئه‌ركی سه‌رجه‌م یانه‌كان سه‌خت و ئاڵۆز ده‌بێت، هاوكات بارسێلۆنای تیپه‌كه‌ی پێشووی خۆی به یه‌كێك له پاڵێوراوه به‌هێزه‌كانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان ناوبرد
سه‌باره‌ت به لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بارسا، چاڤی گوتی، ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاستی مێسی باشتر ده‌بێت، له هه‌موو یاریه‌كدا گۆڕانكاری دروست ده‌كات و ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخانی ئه‌نجامه‌كه‌ی، پێم وایه ئه‌و باشترین یاریزانه له مێژوودا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.