سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند ، هێزه‌كانی سوپای عێراق له شنگال بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و هۆشداریشیان داوه‌ته په‌كه‌كه كه ئه‌و كه‌سانه‌یان راده‌ست بكه‌ن كه هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌ربازانی سوپای عێراق.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ به‌غداد ئه‌لیۆم رایگه‌یاندووه: دوای گرژییه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا هاتۆته ئاراوه، هێزه‌كانی سوپای عێراق له شارۆچكه‌ی شه‌نگال له باكووری رۆژئاوای موسڵ بڵاوه‌یان پێكراوه.
گوتیشی: به‌رپرسانی ئه‌منی نه‌ینه‌وا به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شارۆچكه‌كه‌و داوایان له په‌كه‌كه كردووه ئه‌و كه‌سانه‌یان راده‌ست بكه‌ن كه ئه‌ندامانی سوپایان كردۆته ئامانج.
شه‌وی یه‌ك شه‌ممه شه‌ڕێك له نێوان هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌شه) روویداو چوار چه‌كدار له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل برینداربوون و دوو چه‌كداری سوپای عێراقیش كوژراون.
وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.