Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 02:23

خوێندنی باڵاى عێراق: %17ـی زەمالەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات دەدرێتە قوتابییانی کورد

خوێندنی باڵاى عێراق: قوتابییانی کورد رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، کە قوتابییانی کورد بۆ تەواوکردنی خوێندن، رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن.

قوسەی سوهێل، وەزیری خوێندنی باڵا لە پەیجی تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، کە بەشی %17 لە تۆڕە رۆشنبیرییەکانی باڵیۆزخانەکانی عێراق، کە نوێنەرایەتیی وەزارەتەکەی دەکەن، بە کورد دەدرێت.

قوسەی سوهێل هەروەها رایگەیاندووە، کە رێژەی %17ـی زەمالەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات دەدرێتە قوتابییانی کورد و لە زانکۆکانی عێراقیش کورسی بۆ کەسوکاری شەهیدانی کوردستان دابین دەکرێت.

بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق، گەلی کوردستان %17ـی دانیشتووانی عێراق پێک دەهێنێت و پێویستە لە هەموو کاروبارەکانی ئەو وڵاتە، کار بە پێدانی ئەو رێژەیە بە گەلی کوردستان بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.