ئەمڕۆ سێشه‌ممه 19-3-2019، جارێکی تر شەڕو پێکدادان له‌نێوان سوپای عێراق و ھێزەکانی پەکەکە لە قەزای شنگال روویداو بەپێی زانیارییەکان سریەیەکی سوپای عێراق بە ئەسیری کەوتووتە دەست چەکدارانی پەکەکەو حکوومەتی عێراقیش فڕۆکەی رەوانەی شنگال کردووە.
له‌م باره‌وه قادر قاچاغ، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی لە شنگال بۆ مالپه‌رى فه‌رمى پارتى رایگه‌یاند" ئەو ھێزانە ناشه‌رعین و بوونەتە سه‌رچاوه‌ى ده‌ردو كێشه بۆ خەڵکی شنگال.
وتیشى" ئیدارەی شەرعی و دەستووریی شنگال نەگەڕاوەتەوە، ئەو ئیدارە سیاسی و سەربازییەی كه له شنگال بوونی هه‌یه، ھیچ شەرعیەتێكى نییە.
قادر قاچاغ روونی کردەوە" ھێزە عێراقییەکان و ھێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بوونەتە هۆى كێشه‌و بەڵا بۆ خەڵکی شنگال و تا ئەو ھێزانەش لە دەڤەری شنگال بمێنن، بێگومان رەوشەکە چاره‌سه‌ر نابێت، به‌لكۆ ئالۆزتریش ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.