Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 18:11

هاتنی گەشتیاران بەراورد بە مانگێک بەر لە ئێستا نزیکەی 30% زیادی کردووە

لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
کوردستان TV
#7
100%

لەگەڵ هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، بەڕێژەیەکی بەرچاو گەشتیاران  ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران به‌بۆنه‌ی جەژنی نەورۆز، گەشتیارانی ئێران بە لێشاو ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و هاتنی ئەم ڕێژە زۆرەی گەشتیاران بەراورد بە مانگێک بەر لە ئێستا نزیکەی 30% زیادی کردووە.

زرار حوسێن، بەرپرسی بنکەی نشینگەو پاسپۆرت لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ڕۆژانە نزیکەی 2000 هەزار گەشتیار لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگای دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، زۆرینەیشیان بە مەبەستی بەسەربردنی ڕۆژانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزە.

بەپێی گوتەی ئەم بەڕێوەبەرە هاتنی ئەم ڕێژە زۆرەی گەشتیاران بەراورد بە مانگێک بەر لە ئێستا نزیکەی 30% زیادی کردووە.

بڕیاری هەڵگرتنی باجی گەشتیاری کە پێشتر بڕی 25 هەزار دیناری عێراقی لە هەر گەشتیارێک وەردەگیرا، کاریگەری زۆرباشی کردۆتە سەر هاتنی بەلێشاوی گەشتیاران بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان، چونکە وەک گەشتیارانی کوردستانی ئێران ئاماژەیان پێدا، ئەو بڕە پارەیە بۆ دراوی ئەوان ڕێژەیەکی زۆر بوو، بە هەڵگرتنیشی وایکردووە گەشتیارێکی زۆر بۆ ئەم نەورۆزە گەشتی هەرێمی کوردستان بکەن.

پ .. کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.