Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:41

ڤیدیۆ...ئه‌ندازیارانى ئوستڕالی رۆبۆتێکیان به‌رهه‌م هێناوه‌ کارى جوتیاران ئه‌نجام ده‌دات 

تایبەتە بە چاودێریکردنی کێڵگە کشتوکاڵیەکان
کوردستان TV
100%

ئەندازیارانی زانکۆی سیدنی ئوستڕالی رۆبۆتێکی جیاوازیان بەرهەمهێناوە کە تایبەتە بە چاودێریکردنی کێڵگە کشتوکاڵیەکان .

 ئەم رۆبۆتە ناوی سواگ بۆتە لەسەر شێوەی ئۆاۆمبێلى بچوك دروستکراوە کە چوار پێی جوڵاوی هەیە لەسەر تایە جێگیرکراون وای لێدەکات بتوانێت بە ئاسانی کار وفه‌رمانه‌كانى ئه‌نجام بدات، وه‌ هه‌روه‌ها هەنگاوەکان لەنێو کێڵگە کشتوکاڵیەکان ئەنجام بدات .

 پەرەپێدەرانی ئەم رۆبۆتە کامێرایەکی پێشکەوتوویان بۆ داناوە بە سیستەمێکی ئازاد کە پشتدەبەستێ بە سیستەمی زیرەکی دەستکرد، وا دەکات ئەو گژوگیا زیانبەخشانە بناسێتەوە ڕێگربێت لە زیان گەیاندن بە کێڵگەکە،هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی  بژاركردنى لە رێگای باسکێکەوە كه‌ توانای جیاكردنه‌وه‌ی گژووگیای زیان به‌خشی هه‌یه‌.

ئه‌م ئامێره‌ زیره‌كه‌ بێ ئەوەی زیان بە شتە چێنراوەکان بگەێنێت به‌ نێو كێڵگه‌كاندا هاتوو چۆ ده‌كات.

شایەنی باسە شارەزایان له‌ هه‌وڵدان په‌ره‌ به‌ پێشخستنى زیاترى  ئەم جۆرە رۆبۆتە بده‌ن لە داهاتودا ببێته‌ ئامێرێكى سوود به‌خش بۆ بواری کشتوکاڵ هه‌روه‌ها ئه‌ركى جوتیاران كه‌م بكاته‌وه‌ ووردتر كاره‌كان ئه‌نجام بدات.

ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ی: عومه‌ر ئه‌یوب

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.