ئازاد جوندیانی رایده‌گه‌ێنێ، پارتی برا گه‌وره‌یه و كاك مه‌سعودیش تاكه سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می كاریزما و بێ ڕكابه‌ره ئێستا له‌كوردستان.
ئازاد جوندیانی به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: نه‌ك هه‌ر من هه‌ر هاووڵاتییه‌كی كوردستان نیگه‌رانه له درێژه‌كێشانی ئه‌م كۆبونه‌وانه، به‌ڵام پێم وانیه درێژه بكێشێت وای بۆ ده‌چم له‌سه‌ره‌تای مانگی چوار واته(1 یا2 / 4) كۆتایی به‌م ڕێگرییانه بهێنرێت كه‌له‌به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا له ئارادان، كه حه‌قیش نییه ئه‌و ڕێگرییانه هه‌ركه‌س هه‌یه بیكات، ئه‌وه‌ی دیاره ئێستا یه‌كێتیه ڕێگری ده‌كات له‌پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌شێكی وه‌ك ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی هه‌یه به كێشه نێوخۆییه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆسته‌كان، بۆیه گرێ كوێره‌كان دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌ڵام من ته‌نها ئه‌و لایه‌نه‌ی نابینم ، به‌ڵكو یه‌كێتی تا حه‌دێك توشی غرورێك ببوو له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كه پێم وایه ده‌بێت ورده ورده ئه‌و غروره بنیشێته‌وه وه‌ك زاراوه‌ی ڕه‌واندوزی ده‌ڵێن دابمركێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێگرییانه‌ی یه‌كێتی پێكهێنانی حكومه‌ت دواده‌خات، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌یه‌وێت زۆرترین "نوقورچك" له پارتی بگرێت ، به‌ڵام پارتی ئێستا ئازاده له پێكهێنانی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت دوای ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ،چونكه به‌شێك له‌و پۆستانه‌ی یه‌كێتی داوای ده‌كردن درا به گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك پارتی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی ده‌كرد بۆ یه‌كێتی بۆ ڕۆژی دواتر یه‌كێتی گرێ كوێره‌یه‌كی تری دروست ده‌كرد.
ده‌شڵێت: یه‌كێتی تا ئێستا تاكه هۆكاری پێكنه‌هێنانی حكومه‌ته، به‌ڵام هه‌موو كات ئه‌م داخرانه مه‌رج نیه سودی هه‌بێت به‌ڵكو هه‌ندێك جار ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت سوڕان و دواكه‌وتن-ی به‌دوادا دێت، بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌ر تا 4/1 یه‌كێتی هه‌روا بڕوات دڵنیام پارتی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌سوڕێته‌وه و یه‌كێتی ده‌خاته دواوه .
جوندیانی له‌قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌شكردووه كه پارتی زۆركات ئه‌مجاره‌ش زۆر حسابی كورسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌كردووه ، به‌ڵكو زۆرتر پۆستی پێداون ئه‌وه‌تا وه‌ك باس ده‌كرێت له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی داوه به‌یه‌كێتی ، بۆیه ئیتر پێویسته له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ڕوون بێته‌وه كه یه‌كێتی مه‌به‌ستێتی حكومه‌ت پێكنه‌یه‌ت یا چی؟،چونكه ئه‌م چه‌ند مانگه پارتی زۆر به"ته‌حه‌مول" و "ئیجابیانه" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردووه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا پێتان وایه هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دروستبونی دوو ئیداره‌دا بێت به‌فه‌رمی؟ ئازاد جوندیانی ده‌ڵێت" ئه‌وكاته‌ی ئێمه له‌ناو یه‌كێتی بوین له 1996 تا دوای 2000 ئێمه له‌ناو یه‌كێتی له‌هه‌موو كه‌س زیاتر جه‌ختمان له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره ده‌كرده‌وه، بۆیه پێم وانیه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دوو ئیداره‌یی هه‌واداری زۆری هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئازاد جوندیانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی داوه‌ته‌وه ئایا گۆڕان ده‌توانێت ببێته جێگره‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ پارتی؟ له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت: وه‌ك سه‌ره‌تا وتم من له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی "ناز كێشان" نیم چونكه ئه‌وه زیاتر "شاعیرانه‌یه" نه‌ك سیاسیانه، به‌ڵام گۆڕان قه‌باره‌ی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی نازی ئه‌ویشی كێشاوه، هه‌رخۆی پارتی له ڕووی ژماره‌ی كورسی و ژماره‌ی ده‌نگ و هه‌بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمای وه‌ك كاك مه‌سعود بارزانی حساب بكه‌ی حیزبی "برا گه‌وره"یه، ئێ "برا گه‌وره"ش ده‌بێت كه‌مێ به‌سۆز بێت له‌گه‌ڵ برا بچوكه‌كانی تر."
گوتیشی: حیزبی (ئهلف) یا (با) دانی پێدا ده‌نێت یا نا ئه‌وه جیایه، به‌ڵام هه‌موو دنیا دان ده‌نێت به‌وه‌ی كه كاك مه‌سعود تاكه سه‌ركرده‌ی بێ ڕكابه‌ر و كاریزمایه له‌كوردستان كه ئێستا مابێته‌وه ئیتر نازانم دوای 10 ساڵ یا 15 ساڵی تر كێ دێت و ده‌ڕوات ئه‌وه جیایه، به‌ڵام به‌ڵێ پارتی برا گه‌وره‌یه و كاك مه‌سعودیش تاكه سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می كاریزما و بێ ڕكابه‌ره ئێستا له‌كوردستان.
داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.