Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:31

هۆکارێکی سه‌ره‌کییه‌ بۆ مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌

پزیشكان هۆشدارییان داوه‌
کوردستان TV
100%

پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌  جۆره‌ هیدفۆنێك هۆكارن بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌ سێكسییه‌كان.

به‌ پێی هه‌واڵێكی رووسیا ئه‌لیۆم 250 پزیشك بانگه‌وازێكی به‌ په‌له‌یان ئاراسته‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كردووه‌و هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌ هیدفۆنی گوێ له‌ جۆری Apple - Airpod هۆكارێكن بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌ سێكسییه‌كان.

به‌ پێی بۆچوونی جێری فیلیس، زانای كیمیاگه‌رایی ،كاتێك ئه‌م هیدفۆنانه‌ (بڵندگۆ) ده‌خرێنه‌ نێو گوێچكه‌وه‌ ، به‌هۆی شه‌پۆله‌ به‌هێزه‌ ده‌نگییه‌كانه‌وه‌ رژێنه‌كانی نێو سه‌ر به‌ره‌و به‌رزترین ئاست به‌رزده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش پێكانێكی به‌هێز له‌نێو كه‌لله‌سه‌ری مرۆڤدا دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، هاوكاتیش كارده‌كاته‌ كۆئه‌ندامی زاوزێی مرۆڤ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.