Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 18:11

فەرماندەییه‌کی پێشمەرگە: تا ئاسایشی شنگال پارێزراو نەبێت خه‌ڵکه‌که‌ی ناگه‌ڕێته‌وه‌

پەکەکە و حەشدی شه‌عبی جاری وا هەیە پێکەوەن و جاری واش هەیە شەڕی یەکتر دەکەن
کوردستان TV
#7
100%


فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال رایگه‌یاند: تاكە چارەسەر بۆ گەڕانەوەی ئاسایشی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری، پێویسته‌ حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی هەرێمی كوردستان پێکەوە ئەم سنوورانه‌ بپارێزن.

ئەو شەڕی نێوان پەکەکە و هێزە عێراقیەکان له‌ رۆژانی رابردوو له‌ ده‌ڤه‌ری شنگال روویدا، قاسم شەشۆ فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە ده‌شڵێت: ئەوانە زۆر ناویان لە خۆ ناوە پەکەکەو یەپەژە و یەپەگە دەیانویست شتی نا قانوونی داخلی عێراق بکەن حکومەتی عێراقیش لە سەر رێگای ئەوان بوو قەبوڵی نه‌كرد و ئەوانی دەستگیرکردن ئەوانیش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی خۆیان کرد و هاتن و شەڕ لە نێوانیان دروستبوو.

ده‌رباره‌ی برینداربوو كوژراوانیش، قاسم شەشۆ فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە گوتی: بەپێی زانیاریەکانی ئێمە دوو لە پەکەکە كە دەڵێن یەپەژە دوو لەوان کوژران و چوار بریندار بوون و یه‌كێك لە حکومەتی عێراقی کوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون، سەرەتا پەکەکە لەوانی کوشت دواتر ئەوانیش ده‌ستی خۆیان كرده‌وه‌ ئه‌وانی لێی کوشتن.

شه‌شۆ گوتیشی: چارەسەر بۆ گەرانەوەی ئاسایشی ئەو ناوچانه‌ حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی هەرێم هه‌ماهه‌نگیان هەبێت پێکەوە ئەم سنوورانە بپارێزن.

قاسم شەشۆ فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە به‌ دەنگی ئەمەریكا راگه‌یاندووه‌: حکومەتی عێراق هیچ هه‌ماهه‌نگی پێویست له‌گه‌ڵ ئێمه‌ نییه‌، دەبوایە حکومەتی عێراقی هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوایه‌ کە پێکەوە ئەو سنوورانه‌ بپارێزین، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەمبینیوە.

قاسم شه‌شۆ گوتی: پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شنگال جاری وا هەیە پێکەوەن و جاری واش هەیە بە ئاشکرا شەڕی یەکتر دەکەن ئینجا ئێمە لێیان تێناگەین.

سه‌باره‌ت نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی كه‌ خەڵکێکی زۆری ئـەو دەڤەرانەی ئاوارەی پارێزگای هەولێر و دهوک بوونە بۆچی ناگەرێنەوە سەرماڵ و دەڤەرەکانیان، قاسم شەشۆ  گوتی: تا ئاسایش پارێزراو نەبێت ناتوانن بگەرێنەوە، دەبێت حکومەتی عێراق و پێشمەرگە پێکەوە ئەو خەڵکە بپارێزن، دەبێت ئەو ناوچانە لە مین پاک بکرێت و هاوکاری ئەو خەڵکەش بکرێت تا بگەڕێنەوە.

دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.