دوای 20 ڕۆژ چاودێریكردنیان ھێزێكی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویانە شەش ئەندامی ڕێکخراوی داعش لە کەرکووک دەستگیر بكەن.
لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئاداری 2019 شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە، ھێزێكی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە ھاوبەشی لەگەڵ یەكەیەكی سەر بە لیوای 61ی سوپای عێراق، توانیان شانەیەكی رێكخراوی داعش لە كەركووك ھەڵبوەشێننەوە، كە 6 كەس پێكھاتبوون، سەرجەمیشییان دەستگیركران.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەندامانی ئەو شانەیە، بەنیازی ئەنجامدانی چەندین ھێرش، تەقینەوە و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بوون، لە دژی خەڵك و ھێزە ئەمنییەكان.
دواى خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رادستی حه‌شدی شه‌عبی كرا، له‌م رۆژه‌وه به‌دواوه ئاسایشی ئه‌م ناوچانه كه‌وته مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه چه‌كدارانی داعش تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌كان و هاووڵاتیانی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.