Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 04:07

محەمەد حاجی مەحموود: بەبەرنامە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای شاری کەرکووک دراوە

مەحموود: ڕژێمە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق، بە چاوی داگیركاری لە كەركووكیان ڕوانیوە
کوردستان TV
100%

محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گەینێت، ڕژێمە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق، بە چاوی تەماحكاری و داگیركاری لە كەركووكیان ڕوانیوە و هەمیشە لەهەوڵی بە عەرەبكردنی خەڵكی شارەكەدا بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌ 20ی ئادار، لە پەیامێكدا بە بۆنەی ڕۆژی ئازادی كەركووك، محەمەد حاجی محموود ڕایگەیاند، ژێرزەوی ئەم شارە دەوڵەمەندترین سەرمایەی ئابووری بووە بۆ ئەوانەی دەسەڵاتی ئەم شارەیان بەدەستەوە بووه‌، بۆیە ڕژێمە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق، بە چاوی تەماحكاری و داگیركاری لێیان ڕوانیوە و هەمیشە لە هەوڵی بە عەرەبكردنی خەڵكی شارەكەدا بوون.

روونی كردووەتەوە، بەبەرنامە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای شاری كەركووك دراوە تا گەلی كورد كە زۆرینەی دانیشتووانی شارەكە پێكدەهێنێ لە بەرانبەر عەرەبی هاوردە، نەتوانێ دەسەڵاتی بەسەر ئیدارەی شارەكەدا بشكێ و سەروه‌تە ژێرزەوییەكەی كە دەوڵەمەندە بە نەوتی ڕەش و گاز و كبریت، نەكەوێتە ژێر دەستی كوردەكانەوە.

سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێت، لە بەهاری ساڵی 1991، هاوكات بوو لەگەڵ جەژنی نەورۆز، سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی، بۆ یەكەمجار بە پشتبەستن بە توانای لە بننەهاتووی گەل و هێزی پێشمەرگە توانی شاری كەركووك لە چنگی دڕەندەترین ڕژێمی سەردەمەكە دەربهێنێ و شاری كەركووكی بابەگوڕگوڕی زێڕی ڕەش ڕزگار بكرێ .

محەمەدى حاجی مەحموود وتیى" دووەم جاریش لە ساڵی 2003 لەكاتی پرۆسەی ڕزگاری عێراق، جارێكی تر كەركووك ڕزگار كرا، لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، تاكو ئیدارەدانی بكەوێتە ژێر دەسەڵاتی كوردەوە، لە هەردوو قۆناغە مێژووییەكەدا، سەركردایەتی سیاسیی كورد نەیتوانی سوود لە پێكهاتە جیاوازەكانی شارەكە وەربگرێ بە بووژانەوەی شار و كار و پڕۆژەی خزمەتگۆزاری و دادپەروەری و باشكردنی ژیانی خەڵكەكەی بەبێ جیاوازی. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.