Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 09:32

نیوزله‌ندا.. ته‌رمی دوو قوربانی دیکه‌ی هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌کانی کریستچێرچ به‌خاک سپێردران

دوای نوێژكردن له‌سه‌ر ته‌رمه‌كان به‌خاك سپێردران
نیوزله‌ندا.. ته‌رمی دوو قوربانی دیكه‌ی هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌كانی كریستچێرچ به‌خاك سپێردران
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ كریستچێرچ ته‌رمی دوو له‌ قوربانییه‌كانی دیكه‌ی هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌كانی كریستچێرچ به‌خاكسپێردران. 

ماته‌مگێران له‌به‌رده‌م گۆڕستانی میمۆڕیال پارگ بۆ ماڵئاواییكردن له‌ سه‌یاد میڵنی ته‌مه‌ن 14 ساڵ و تاریق ره‌شیدی ته‌مه‌ن 24 ساڵ گردبوونه‌وه‌. 

دوای نوێژكردن له‌سه‌ر ته‌رمه‌كان، به‌مه‌به‌ستی به‌خاكسپاردنی ته‌رمه‌كان ماته‌مگێران ته‌رمه‌كانیان بۆ گۆڕستان برد. 

میڵنی له‌ قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی كاشمیر قوتابی بوو، له‌كاتێكدا عومه‌ر پێشتر قوتابی بوو، قوتابخانه‌كه‌ قوتابیه‌كی دیكه‌شی له‌ هێرشه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیدا كوژرا، له‌كاتێكدا قوتابیه‌كی دیكه‌ی برینداربوو. 

جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كاتێك هێرشه‌كه‌ روویدا، دایكی میڵنی له‌ مزگه‌وته‌كه‌ بوو به‌ڵام توانی خۆی ده‌ربازبكات و رابكات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.