به‌پێى هه‌واڵێكى (The New York times)، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا شه‌وى رابردوو پێش ئه‌وه‌ى كۆشكى سپى جیبهێڵێت به گه‌شتێك بۆ ویلایه‌تى ئوهایو، له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا دوو نه‌خشه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى داعشى نیشاندا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به بڵاوبوونه‌وه‌ى داعش له ساڵى 2016 كه به ره‌نگى سوور ئه‌و ناوچانه‌ى ژێر ده‌ستى داعشى تێدا دیاریكرابوو ئه‌وه‌ى دیكه نه‌خشه‌ى ئێستاى ئه‌و شوێنه‌یه كه ته‌نها یه‌ك خاڵى سوورى بچووك ماوه له ژێر كۆنتڕوڵى داعش، تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌مشه‌و ئه‌و خاڵه بچووكه‌ش نامێنێت و داعش له‌ناوده‌چێت.
تره‌مپ ئه‌وه‌شى بۆ رۆژنامه‌نووسان راگه‌یاند كه پێشنیارى ئه‌و راست ده‌رچوو بۆ له‌ناوبردنى توندره‌وه‌كان و له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى و حكومه‌ته‌كه‌ی زیاتر توانیان داعش له‌ناوبه‌رن وه‌ك له ماوه‌ى حوكمرانى ئۆباما هه‌ی بوو، هه‌روه‌ها له نیشاندانى دوو نه‌خشه‌كه به رۆژنامه‌نووسانى گوت ئه‌وه ئه‌و نه‌خشه‌یه بوو كه كاتێك ده‌سه‌ڵاتم گرته ده‌ست كه به‌ڕاستى ناڕێك و ئاژاوه بوو به‌ڵام ئێستا سه‌د له سه‌د هیچیان به ده‌ست نه‌ماوه له سنوورى نێوان عێراق و سوریا ته‌نها یه‌ك دێیه‌كى بچووك نه‌بیت ئه‌وه‌ش ئه‌مشه‌و له‌ناوده‌چێت.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه 400 سه‌ربازى سوپاى ئه‌مریكا له سوریا ده‌مێننه‌وه تا دڵنیابن له‌وه‌ى كه ده‌وڵه‌تى ئیسلامى دروست نه‌بنه‌وه هه‌روه‌ها گوتیشى هه‌ندێك له هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ڕووبه‌رێكى سوریا نزیك له ئیسرائیل بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێن به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ى روون نه‌كرده‌وه.
جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 19ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا به فه‌رمى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له ڕۆژئاواى كوردستان ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد دوای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر ڕێكخراوى داعش له سوریا، كاتى ئه‌وه هاتووه هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ى تره‌مپ كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه وه‌زیرى به‌رگرى جیم ماتیس ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه و بڕیاره‌كه به ئاشكرایى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان له هه‌موو جیهان ره‌خنه‌ى لێ‌گیرا ئه‌وه‌ش وایكرد كه تره‌مپ بڕیارى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سوریا ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان كاریگه‌رترین هێز بوونه دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.