Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 11:29

چین.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ کارگه‌یه‌کى وه‌به‌رهێنانى کیمیاوى 687 که‌سى کرده‌ قوربانى

كۆمپانیاكه‌ 30 مادده‌ى كیمیاوى به‌رهه‌م دێنێ
چین.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارگه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى كیمیاوى 687 كه‌سى كرده‌ قوربانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئاداری 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارگه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى كیمیاوى له‌ رۆژهه‌ڵاتى چین گیان له‌ده‌ستدانی 47 كه‌سى لێكه‌وتۆته‌وه‌ و و زیاتر له‌ 600 كه‌سى دیكه‌شى بریندار كردووه‌.

ته‌له‌فزیونى فه‌رمى وڵاتى چین رایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ شارى یانتشینغى سه‌ر به‌ هه‌رێمى جیانغسو رویداوه‌ و كاتژمیر 3ى به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ كاتى وڵاتى چین كونتڕوڵى ئاگره‌كه‌ كراوه‌، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ و ئاگرگرتنى كارگه‌كه‌ 640 كه‌س ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ن چاره‌سه‌رى پزیشكیان بۆ ده‌كرێت و 32 كه‌سیشیان به‌ سه‌ختى بریندارن .

جێى ئاماژه‌پێدانه‌ كۆمپانیاكه‌ 30 مادده‌ى كیمیاوى به‌رهه‌م دێنێ و هه‌ندێكیان گڕگرتنیان ئاسانه‌ تا ئێستا هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ پشكنین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رده‌وامه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌.

ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.