رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشدارییاندا به حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی جێگری خوان گوایدۆ، واشنتن گه‌مارۆی خسته سه‌ر چه‌ندین بانكی ئه‌م وڵاته.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند كه چه‌ندین گه‌مارۆی خستووه‌ته‌سه‌ر چه‌ند بانكێكی ڤه‌نزوێلا كه ئه‌و بانكانه له بواره‌كانی په‌ره‌پێدان و بازرگانیدا چالاكن و چه‌ندین كۆمپانیای په‌یوه‌ندیدار به‌وان له بۆلیڤیا و ئۆرۆگوای كار ده‌كه‌ن.
خوان گوایدۆ سه‌رۆك كۆماری كاتیی ڤه‌نزوێلا كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به فه‌رمیی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ناسراوه، پێشتر ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی نیكۆڵاس مادۆرۆ گرتبوو به‌وه‌ی كه بانكی " به‌ندس " بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره به‌كار ده‌هێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆشكی سپیی پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا رایگه‌یاندبوو كه به‌رپرسیاره له‌وه‌ی رێگریی بكات له دزرانی پاره و داراییه‌كانی هاوڵاتییانی ڤه‌نزوێلا و ده‌ستگیركرانی چالاكانی سیاسیی له‌لایه‌ن حكومه‌تی نیكۆڵاس مادۆرۆ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.