Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 11:17

پۆمپیۆ: حزبوڵڵای لوبنان به‌ بودجه‌ی ئێران و بۆ له‌ناوبردنی دیموکراسییه‌تی رۆژئاوا درووستکراوه‌

پۆمپیۆ: حزبوڵڵای لوبنان ته‌نیا و ته‌نیا رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌ نه‌ك هیچی دیكه‌
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ و له‌كاتی سه‌ردان بۆ لوبنان به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی حزبوڵڵا به‌شێكه‌ له‌ كابینه‌ی حكومه‌تی ئێستای لوبنان، وتی حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌.

پۆمپیۆ له‌كاتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌یامنێراندا له‌ناو فڕۆكه‌ وتی: حزبوڵڵای لوبنان ته‌نیا و ته‌نیا رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌ نه‌ك هیچی دیكه‌.

دواتر یه‌كێك له‌ په‌یامنێران به‌ پۆمپیۆ ده‌ڵێت كه‌ هه‌رچۆنێك بێت حزبوڵڵا ئێستا به‌شێكه‌ له‌ كابینه‌ی لوبنان و پۆمپیۆش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌ كه‌ به‌ بودجه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران درووستكراوه‌ به‌ ئامانجی له‌ناوبردنی ئیسڕائیل و ئه‌گه‌ر وردیش بڕوانن ده‌بینن كه‌ دیموكراسییه‌تی رۆژئاوا و به‌تایبه‌تیی ئه‌مریكای كردووه‌ به‌ ئامانج تا له‌ناوی ببات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.