Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 11:52

پۆمپیۆ: له‌وانه‌یه‌ خودا ترامپی ناردبێت تا ئیسڕائیل له‌ده‌ستی ئێران رزگار بکات

پۆمپیۆ: من وه‌ك كریستیانێكی بڕوادار دڵنیام خودا ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ ناردنی ترامپ
کوردستان TV
100%

هاوكات له‌گه‌ڵ لێدوانی ترامپ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ ئیتر ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی ئیسڕائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان به‌فه‌رمیی بناسێت، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش وتوویه‌تیی ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ خودا دۆناڵد ترامپی ناردبێت بۆ رزگاركردنی گه‌لی جوله‌كه‌ و وڵاتی ئیسڕائیل.

پۆمپیۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: من وه‌ك كریستیانێكی بڕوادار دڵنیام خودا ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ ناردنی ترامپ.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل تا ئێستا چه‌ندینجار  باسی له‌ روودانی موعجیزه‌ كردووه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ پشتبه‌ستن به‌ باوه‌ڕی ئایینیی خۆی باس له‌ هه‌بوونی ده‌ستی خودا ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ ناردنی ترامپ بۆ گه‌لی ئیسڕائیل.

جیا له‌مه‌ خاتوو سارا هاكبی سانده‌رز وته‌بێژی كۆشكی سپیی و كچی سیناتۆر هاكبی سانده‌رز كه‌ كریسیتانێكی لایه‌نگری ئیسڕائیله‌ به‌مدواییه‌ وتبووی: بوونی ترامپ به‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وه‌ك نیشانه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.