Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 11:50

کۆریای باکوور ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆریای باشوور به‌جێهێشت

دوای ئه‌وه‌ روویدا كه‌ ئه‌مریكا دوو كۆمپانیای كه‌شتیوانیی وڵاتی چینی به‌ هۆی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌
کوردستان TV
100%

رۆژی هه‌ینی سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌تیی كۆریای باشوور رایانگه‌یاند كه‌ كۆریای باكوور " ئۆفیسی په‌یوه‌ندیی هه‌میشه‌یی نێوان هه‌ردووك كۆریا "ـی به‌جێهێشتووه‌.

جێگری وه‌زاره‌تی یه‌كگرتنی هه‌ردوو كۆریای باشوور رایگه‌یاند: له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی هه‌ردوو كۆریا له‌ رۆژی هه‌ینیدا، نوێنه‌رانی كۆریای باكوور وتوویانه‌ به‌ فه‌رمانی به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته‌ چیتر كار له‌م ئۆفیسه‌ ناكه‌ن.

ده‌رچوونی كۆریای باكوور دوای ئه‌وه‌ روویدا كه‌ ئه‌مریكا دوو كۆمپانیای كه‌شتیوانیی وڵاتی چینی به‌ هۆی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.

ده‌رچوونی كۆریای باكوور له‌م ئۆفیسه‌ وه‌ك گورزێك بۆسه‌ر هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشوور بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردووك كۆریا هه‌ژمار ده‌كرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.