Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 11:31

بڕایان هوک: سزاکانی سه‌ر ئێران رێگرییان کرد له‌ گه‌یشتنی ملیۆنان دۆلار به‌ ده‌ستی حزبوڵڵا

هوك: ئه‌وه‌ش كه‌ رێبه‌ری گروپه‌كه‌ داوای یارمه‌تیی له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانیی ده‌كات نیشانه‌ی كاریگه‌ربوونی سزاكانمانه‌ بۆسه‌ر ئێران
کوردستان TV
100%

بڕایان هوك به‌رپرسی تایبه‌تی تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌مدواییه‌ خستوویه‌ته‌ سه‌ر ئێران رێگریكردووه‌ له‌ گه‌یشتنی ملیۆنان دۆلار پاره‌ به‌ ده‌ستی گروپی حزبوڵای لوبنان.

هوك له‌مباره‌یه‌وه‌ روونكرده‌وه‌ی زیاتری خسته‌ڕوو: سزاكانی ئه‌مدواییه‌ كاریگه‌ر بوون و یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی ئه‌مه‌ش درووستبوونی ئاسته‌نگه‌ بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ناردنی پاره‌ بۆ چه‌كدارانی حزبوڵای لوبنان.

ناوبراو به‌راوردی كردووه‌ كه‌ بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌م گروپه‌ توندڕه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ دابین ده‌كرێت ده‌گه‌یشته‌ 700 ملیۆن دۆلار.

هوك وتیشی: واشنتن سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوشاره‌كانی بۆسه‌ر حزبوڵڵا زیاتر بكات و ئه‌وه‌ش كه‌ رێبه‌ری گروپه‌كه‌ داوای یارمه‌تیی له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانیی ده‌كات نیشانه‌ی كاریگه‌ربوونی سزاكانمانه‌ بۆسه‌ر ئێران.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.