له‌میانی یاریه‌كانی پاڵاوتن بۆ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهانی له‌یاریه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م بووه میوانی هه‌ڵبژارده‌ی مۆڵدۆڤا
یاریه‌كه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی كه‌ڵه‌شێره‌كان به‌كۆتاهات، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست‌و چوار ئه‌نتوان گریزمان توانی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان تۆمار بكات، سێی خولهك دوای ئه‌و گۆڵه رافائیل ڤاران توانی خۆی بگه‌یه‌نێته گۆلی هه‌ڵبژارده‌ی مۆڵدۆڤا و گۆلی دووه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا تۆماركرد
گوشاره‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر گۆلی میواندار درێژه‌ی هه‌بوو تا له‌خوله‌كی سی و شه‌ش ئۆلیڤه‌ر جیرۆ گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه به‌ده‌ست هێنا، به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌م به‌سێی گۆلی بێ وه‌ڵام مایه‌وه، له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌كه هاوسه‌نگ بوو تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وت كیلیان مبابی توانی گۆڵی چواره‌میش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ست بێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی مۆڵدۆڤا له‌كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه به‌واژووی یاریزان فلادیمیر ئه‌مبرۆس تاكه گۆلی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان تۆماربكات
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.