هاوڵاتییه‌كی سووریا كه له وڵاتی یۆنان داوای په‌نابه‌رێتیی كردبوو دواتریش به پاسه‌پۆرتی ساخته و له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچه‌كه‌ی رۆیشتبوو بۆ وڵا تی هه‌نگاریا له فڕۆكه‌خانه‌ی بۆداپێستی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته ده‌ستگیركرا.
به‌رپرسانی ئه‌منیی هه‌نگاریا دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و كه‌سه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش له سورویا و له شاری حومس جه‌للاد بووه و سه‌ری 20 هاوڵاتیی ئه‌م شاره‌ی بڕیوه به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئاماده نه‌بوونه هاوكاریی داعش بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت به‌رپرسانی هه‌نگاریا ناوی ئه‌و كه‌سه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام له ئێستادا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌م وڵاته رایانگرتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ زه‌مانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.