له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێو ده‌وله‌تی و به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پاله‌وانێتیه‌كانی داهاتوو هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ڤه‌نزوێلا له ولاتی ئیسپانیا رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆی یاریگای تایبه‌ت به‌یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌رێوه چوو .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی شه‌ش خۆسیه‌سالۆمۆن رۆندۆن گۆلی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی له‌سوودی ڤه‌نزیلا تۆمار كرد، به‌ر له كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌م به یه‌ك خوله‌ك یاریزان جۆن مۆرێلۆ ڤه‌نزویلای كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م
له گێمی دووه‌م هه‌لبژارده‌ی تانگۆ هه‌ولی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌دا له خوله‌كی په‌نجاو نۆ لاوتارۆ مارتێنێز گۆلی یه‌كه‌می بۆ ئه‌رجه‌نتین تۆمار كرد ،به‌لام له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ڤه‌نزویلا هه‌ژمار كرد‌و جۆزیف مارتێنێز به تۆمار كردنی گۆلی سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه هه‌لبژارده‌كه‌ی
شایه‌نی باسه هه‌ردوو هه‌لبژارده ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ پاله‌وانێتی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكا كه له‌م هاوینه له ولاتی به‌رازیل به‌رێوه ده‌چێت و رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌بێته میوانی هه‌لبژارده‌ی مه‌غریب و یاریه‌كه له‌شاری ته‌نجه ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.