دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ریزی هه‌لبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی بۆ دوو یاری داهاتووی كریستیانۆ رۆنالدۆ له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی باسی له ئاستی لیۆنێل میسی و هاتریكه‌كه‌ی كرد
رۆنالدۆ له په‌راوێزی یاریه‌كه‌ی هه‌لبژارده‌ی پورتوگال كه له‌به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا به‌بێ گۆل یه‌كسان بوون رایگه‌یاند، به‌لێ بینه‌ری یاری نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و ریال بێتس بووم و هه‌رسێ گۆله‌كه‌ی میسیشم بینی به‌راستی هاتریكێكی جوان بوو به‌تایبه‌تی گۆلی سێیه‌می میسی كه تۆماری كرد زۆر نایاب بوو به جۆرێك باوه‌ر پێنه‌كراو بوو كه‌به‌م جۆره‌و به‌و شێوازه جوانه گۆل تۆمار بكات .
شایه‌نی باسه پێشتریش میسی ستایشی ئاست به‌رزی رۆنالدۆی كردبوو باسی له هاتریكی ئه‌و یاریزانه كردبوو كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تۆماری كرد له یاری گه‌رانه‌وه‌ی قۆناغی شازده‌ی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.