Erbil 38°C شەممە 05 ئەیلوول 11:55

کوردستان و هیندستان ساڵانه‌ له‌ هه‌مان رێکه‌وت ئاهه‌نگ ده‌گێرن

بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%


له‌ وڵاتی هیندستان ساڵانه‌ له‌ به‌رواری 21 ئاداری هه‌موو ساڵێك  فێستڤاڵی " هۆڵی " كه‌ به‌ فێستیڤاڵی ره‌نگه‌كان و خۆشه‌ویستی ناسراوه‌ ده‌ستپیده‌كات .

له‌ هه‌واڵێكی ئاژانسی " رۆیته‌رز " هاتووه‌ ، له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا  ، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ كه‌ به‌ فێستیڤاڵی خۆشه‌ویستی و ره‌نگه‌كان ناسراوه‌ پیرۆزده‌كرێت ، هه‌ر به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی " رۆیته‌رز " ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ هیندستان و به‌ تایبه‌ت له‌ناو هیندۆسه‌كان بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێت و به‌ سه‌ما و موزیك و گۆرانی بۆنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و پیرۆزبایی له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن. 
له‌م فێستیڤاڵه‌دا جۆره‌ ماده‌یه‌ك به‌كار ده‌هێندرێت كه‌ چه‌ندان ره‌نگ له‌ خۆ ده‌گرێ و خه‌ڵی ئه‌و وڵاته‌ له‌و جه‌ژنه‌دا خۆیان پێ ره‌نگه‌وره‌نگ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ره‌نگه‌كانی زه‌رد و سه‌وز و سوور.

جێی باسه‌ چۆن هه‌موو ساڵێك له‌ 21ی ئادار له‌ كوردستان جه‌ژنی نه‌وروز پیرۆز ده‌كرێت ، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ هیندستانیش له‌ هه‌مان مێژوو فێستیڤاڵی "هۆلی" بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ پیرۆزده‌كرێت .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.