لە پارکی شانەدەری شاری هه‌ولێر مه‌راسیمێكی ماته‌مینی وه‌كو پاڵپشتی بۆ خەڵکی موسڵ و کەسوکاری قوربانیان بەڕێوەچوو.
له شاری هه‌ولێر وه‌ك ده‌ربڕینی ناره‌زایی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی شاری موسڵ، مه‌راسیمێكی ماته‌مینی به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب بۆ قوربانیانی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە دوورگەی گەشتیاری لە ناوچەی غاباتی موسڵ لەسەر رووباری دیجلە به‌رێوه‌چوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و هاووڵاتی شاری و موسڵ، لە پارکی شانەدەر مه‌راسیمێكی ماته‌مینی وه‌كو پاڵپشتی بۆ خەڵکی موسڵ و کەسوکاری قوربانیان بەڕێوەچوو.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئێمە ئەوەی پێویست بێت هاوکاری خەڵکی موسڵمان کردووە و لە هاوکارییەکانیشمان بەردەوام دەبین و هاووڵاتیانیش ئامادەی هەموو هاوکارییەکن. ئێمە هاوخەم و پشتیوانی کەسوکاری قوربانیانیان.
رۆژی پێنجشەممە 21-3-2019 لە ئەنجامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە دوورگەی گەشتیاری لە ناوچەی غاباتی موسڵ لەسەر رووباری دیجلە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 120 كەس خنكاون و چەندین كەسی دیكەش تاوەكو ئێستا بێسەروشوێنن.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.