Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 11:21

ترامپ به‌ فه‌رمی له‌ناوچوونی یه‌کجاریی داعشی له‌ سووریا و عێڕاق راگه‌یاند

هۆشدارییدا به‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڕوایان به‌ ئایدۆلۆژیای داعش هێناوه‌
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی رابردوو واته‌ شه‌ممه‌ به‌ فه‌رمیی رایگه‌یاند كه‌ داعش به‌ یه‌كجاریی له‌ وڵاتانی سووریا و داعش له‌ناوچووه‌.

ترامپ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌فه‌رمیی ده‌ڵێت به‌ شانازییه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نم كه‌ به‌ هاوكاریی هاوپه‌یمانانی خۆمان له‌ به‌ره‌ی دژی داعشدا و به‌تایبه‌تیی هێزه‌ عێڕاقییه‌كان و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ سووریا، توانیمان سه‌رجه‌م ناوچه‌ داگیركراوه‌كان له‌ده‌ستی داعش وه‌رگرینه‌وه‌.

دواتریش له‌ درێژه‌دا وتیی: ته‌نیا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو كه‌ داعش به‌شێكی زۆری خاكی عێڕاق و سووریای خستبووه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی. له‌وساوه‌ تا ئێستا ئێمه‌ نزیكه‌ی 20 هه‌زار میلی چوارگۆشه‌مان له‌و ناوچانه‌ له‌ده‌ستی داعش سه‌ندووه‌ته‌وه‌ و ملیۆنان هاوڵاتیی سووریا و عێڕاقمان له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگار كردووه‌.

دۆناڵد ترامپ هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا هۆشدارییدا به‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڕوایان به‌ ئایدۆلۆژیای داعش هێناوه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بڕۆنه‌ پاڵ ئه‌م گروپه‌ ئه‌وا ده‌كوژرێن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.