Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 11:14

سه‌دان هه‌زار به‌ریتانیی داوای گشت پرسییه‌کی نوێ له‌سه‌ر ده‌رچوونی وڵاته‌که‌یان له‌ یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا ده‌که‌ن

له‌سه‌ر لافیته‌كانیان نووسیبوویان " ئێمه‌ خوازیاری ده‌نگی هاوڵاتیانین "
کوردستان TV
100%

به‌ سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیی ناڕازیی كه‌ ناكۆكن له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له‌ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا رۆژی رابردوو له‌ سه‌نته‌ری شاری له‌نده‌ن خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان سازدا و داوایانكرد تا گشت پرسیه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر لافیته‌كانیان نووسیبوویان " باشترین رێككه‌وتن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بێركسیت له‌ ئارادا نه‌بێت " و هه‌روه‌ها " ئێمه‌ خوازیاری ده‌نگی هاوڵاتیانین ".

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ دوای ئه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ره‌شنووسه‌كانی حكومه‌تی ترێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوونی ئه‌م وڵاته‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.