خوان گوایدۆ سه‌رۆك كۆماری كاتیی ڤه‌نزوێلا ده‌ڵێت رژێمی نیكۆڵاس مادۆرۆ له دوایین قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی خۆیدایه و به‌مزووانه به هۆی گۆڕانكارییه‌كان ده‌ڕووخێت.
مادۆرۆ رۆژی شه‌ممه هه‌روه‌ها وتی: هاوپه‌یمانانی من له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی باڵای سوپا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له كام به‌ره‌دان گفتوگۆیان كردووه و ئاماژه‌ی باشیان به‌دیكردووه.
گوایدۆ ئه‌وه‌شی وت كه به هۆی یارمه‌تیی و لایه‌نگیریی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌رۆك كۆماریی ئه‌ویان به‌فه‌رمیی ناسیوه، مادۆرۆ توانای داریی بۆ درووستكردنی گوشاری سیاسیی له‌ده‌ستداوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.