Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 13:27

تۆفانی ئایدای تا ئێستا بووه‌ته‌ هۆی مه‌رگی 700 که‌س له‌ ئه‌فریقیا

چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانییان له‌وه‌ش زیاتر به‌رز ببێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماری كوژراوان به‌ هۆی تۆفانی " ئایدای " له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقیا گه‌یشتووه‌ته‌ 700 كه‌س و هێشتاش ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكرێ لافاو و تۆفان كۆتایی پێبێت تا بتوانرێ دوایین ئاماری قوربانییان بزانرێت.

هه‌ڵبه‌ت له‌ مۆزه‌مبیق مه‌رگی 417 كه‌س پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ له‌ كۆی گشتی له‌ مۆزه‌مبیق و زیمبابۆی و مالاوی نزیكه‌ی 700 كه‌س به‌م هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌ڵبه‌ت چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانییان له‌وه‌ش زیاتر به‌رز ببێته‌وه‌.

ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگیی كاروباری مرۆیی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ دانیشتووانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دوو رووباری بۆزی و زامبیزی له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵسانی لافاو به‌ره‌وڕوون.

تۆفانی ئایدای كه‌ نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیای گرتووه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی تێكچوونی ره‌وشی ژیانی 1 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی سه‌رتاسه‌ری باشووری ئه‌فریقیا و له‌ زۆر شوێن خانوو و جاده‌وبانی زۆری وێران كردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.