Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 03:17

 گرنگی و خواردنی ئه‌ناناس بۆ جه‌سته‌ت بزانه‌

وه‌ك ده‌رمانخانه‌یه‌ك وایه‌
کوردستان TV
100%

میوه‌ی ئه‌ناناس وه‌كو ده‌رمانخانه‌یه‌ك وایه‌ ، چونكه‌ سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆیه‌ ، پسپۆرانی بواری میوه‌ ئامۆژگاری مرۆڤ ده‌كه‌ن كه‌ زۆر میوه‌ی ئه‌ناناس بخوات، له‌ هه‌مان كاتداسوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ زۆرترین جۆره‌كانی نه‌خۆشی.

له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر میوه‌ی ئه‌ناناس ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ میوه‌ی ئه‌ناناس وه‌ك ده‌رمانخانه‌یه‌ك وایه‌ بۆ زۆرێك له‌نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك هه‌وكردنی جیوب و شێرپه‌نجه‌و سكچوون و زۆرێكی تر له‌نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ئاسانكردنی كاری هه‌رس كردن.

هه‌روه‌ها زانایانی بواری میوه‌ باسیان له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ئه‌ناناس چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌وكردنی جیوبی لوته‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماده‌ی پرۆمیلینی تێدایه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كی تركه‌ په‌یمانگای (كۆینزلاند) له‌ووڵاتی (ئوسترالیا) ئه‌نجامی داوه‌  دۆزینه‌وه‌ی ماده‌یه‌كیان له‌ڕه‌گی داری ئه‌ناناس ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌زگای به‌رگری له‌له‌ش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌و چه‌ندین نه‌خۆشی تری مه‌ترسیدار.

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

دارشتنه‌وه‌ی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.