Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 13:54

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک 8 منداڵ کوژران که‌ دووانیان منداڵی یه‌ک خێزانن

له‌ شاری ئوم ده‌رمان
له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 8 منداڵ كوژران كه‌ دووانیان منداڵی یه‌ك خێزانن
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سكای نیوز له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ شاری ئوم ده‌رمان له‌ ڕۆژئاوای خه‌رتومی پایته‌ختی سودان 8 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ دووانیان منداڵی یه‌ك خیزانن. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕوونیشی كرده‌وه‌ به‌پێی وته‌ی شایتحاڵه‌كان ئه‌و منداڵانه‌ له‌كاتێكدا ویستویانه‌ مادده‌ی مسی ناو ئه‌و بۆمبه‌ ده‌ربێنن ته‌قیوه‌ته‌وه‌ پیاندا له‌ ناوچه‌یه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانی سوپا له‌ ناوچه‌‌ی فه‌تح. 

هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆی سودان ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش چه‌ند كه‌سێك برینداربوون و گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئوم ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ركردن. 

جێی ئاماژه‌یه‌ ناوچه‌ی فه‌تح كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاوای ئوم ده‌رمان و ناوچه‌یه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانی سوپایه‌ تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕوی كاره‌ساتی له‌م شێوه‌یه‌ بۆته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌شیان منداڵ بوون و بۆ یاریكردن ده‌چنه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.