ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا رۆژی رابردوو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی نه‌مانی یه‌كجاریی داعش وتی كه به نه‌مانی ئه‌م گروپه توندڕه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵگیرا.
هه‌ڵبه‌ت ماكرۆن ئه‌وه‌شی وت: هه‌ڕه‌شه تاڕاده‌یه‌ك هه‌ر ده‌مێنێت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه جیهادییه‌كان ده‌بێ به‌رده‌وامیی پێبدرێت.
ماكرۆن به‌م بۆنه‌یه‌وه له په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تیی: من سوپاسی هاوپه‌یمانانی خۆمان و به‌گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی دژی داعش و به‌تایبه‌تییش هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌م ، كه به پێداگرییه‌وه بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئێمه له دژی تیرۆریستان وه‌ستانه‌وه، ئێمه‌یش هیچكات قوربانییانی ده‌ستی داعش له‌بیر ناكه‌ین.
شایه‌نی باسه كه 1200 كه‌س له هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌ناو تیمی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌شدارییان كردووه كه به‌شێك له‌و هێزانه له هێرشه ئاسمانییه‌كان به‌شدارییان كردووه و به‌شێكیشیان وێڕای پشتیوانیی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا، ئه‌ركی راهێنانی ئه‌و هێزانه‌یان له ئه‌ستۆ بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.